دێرەزوور.. بەشی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سێ بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان دەستگیركرد

دێرەزوور- نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، بەشی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیدارەی نوێی سوریا سێ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەکی سەربازی نزیک لە ئیدارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هێزەكانی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هەڵیانکوتایە سەر ئەو ماڵانەی کە بۆ بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بەکاردەهێنران، لە شارۆچکەی ئەلبوكەمالی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەكان توانیویانە سێ بازرگان دەستگیربکەن و ئەوانی دیکە هەڵاتوون.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، “بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر لە دەستی بازرگانەکاندا دۆزراوەتەوە.”

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان