پزیشکیان و سوودانی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە کۆبوونەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
سەرۆكکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان لە کۆشکی سەعد ئاباد لە تاران، پێشوازی کرد لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی.
ئەمڕۆ جوارشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە کۆشکی سەعد ئاباد لە تاران و لەلایەن سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیانەوە پێشوازی لێکرا.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تاران، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجامدەدات.
لە ڕاگەیاندراوکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسی لەوەش کردووە کە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی محەمەد شیاع سوودانی و بەرپرسانی ئێراندا، ژمارەیەک پرسی گرنگ و دۆسیەی ھاوبەش تاوتوێ دەکرێن لەنێویاندا، پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە.