ئیسرائیل چووتە ناوەوە ناوچەی قونەیترە و قەدەغەی هاتووچۆ راگەیندووە

قونەیترە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەکانی ئیسرائیل چوونە ناو ناوچە گوندەواری قونەیترە لە باشووری سوریا، و قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانک چوونەتە ناو شارۆچکەی عەشە لە باشووری گوندەواری قونەیترە”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، “هێزەکان بەسەر دوو بەشدا دابەشبوون، بەشێكین لە شارۆچکەی عەشە جێگیركران، و بەشەكەیدیش چوونە خاڵێکی سەربازی ڕژێمی پێشووی سوریا لە گوندی ئەبو غەڕە، لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەشە.”

ئەوەشی خستەڕوو، كە هێزەکانی ئیسرائیل لەلایەكیدیكەدا گەیشتوونەتە بنكەی تانکەكانی رژێمی پێشووی سوریا کە دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی حەیران و خاڵێکی سەربازییان لەوێ دامەزراندووە.

ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە کە ئەندامانی هێزەکانی ئیسرائیل قەدەغەی هاتووچۆیان لەو ناوچانەدا راگەیاندووە.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەشقەڕ – داڕشتنەوەی: مالین محەممەد