عێراق 400 کم دیواری کۆنکرێتی لە سنوری لەگەل سوریا دروستكردووە
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، دەسەڵاتدارانی عێراق رایانگەیاند، كە دیواری کۆنکرێتی سنوری نێوان سوریا و عێراق بە درێژایی 400 کیلۆمەتر تەواو بووە.
عێراق هاوکات لەگەڵ هێرشە گەورەکەی دەستەی تەحریر شام، کە بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد کۆتایی هات، ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی بەدرێژایی سنوور لەگەڵ سووریا بەهێزتر كرد.
سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، تەحسین خەفاجی لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، “وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕێوشوێنی توندیان گرتەبەر، كە زیاتر لە سێ ساڵە سنوری نێوان سوریا و عێراق پارێزراوە”.
خەفاجی ئاماژەی بەوەشكرد “بڕیارە هێزی زیاتر بنێردرێتە سنور، ئەمە جگە ئەركی هێزە ئەمنییەکان كە ٢٤ کاتژمێر لە ڕێگەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و بەدواداچوون و چاودێری دەكەن، هەروەها ئێزە ئاسمانییەكانیش شانەی تیرۆریستییەكان دەكەنە ئامانج”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سەقامگیری سنووری عێراق و سوریا لە ڕوانگەی ئێمەوە زۆر گرنگە، بەو پێیەی ئێمە ڕێگە نادەین هیچ پێشێلکارییەک بەرامبەر عێراق ڕووبدات”.
دیوارە کۆنکرێتییەکە بەدرێژایی سنوورەکە درێژدەبێتەوە، کە ٦١٥ کیلۆمەترە، ئێستا ٤٠٠ کیلۆمەتر تەواو بووە و ٢١٠-٢١٥ کیلۆمەترەکەی دیکەش لە ناوەڕاستی ساڵدا تەواو دەبێت، بەمەش کۆتایی بە هەر بۆشایییەکی ئەمنی لە سنوورەکە دەهێنێت.