سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆككۆماری توركیا تاوتوێی دۆخی سوریا دەكەن

هەولێر – نۆرس پرێس

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە دیدارەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە دەكرێت و بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ دەکرێن.

ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتی کۆماریی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە،  کاتژمێر 02:00ـی دوای نیوەڕۆی لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.