“داعش” بارەگایەکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندەواری دێرەزوور دەکاتە ئامانج

دێرەزوور – نۆرس پرێس

شەوی رابردوو چەکدارەکانی شانەکانی داعش هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکیەكی رۆژهەڵاتی شاری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا.

سەرچاوەیەكی نزیک “هەسەدە” رایگەیاند، چەکدارانی سەر بە شانەکانی داعش بە ماتۆڕسکیلەوە لە دوورەوە بە موشەك و چەكی كلاشینكۆف، بارەگای هێزەکانی سوریای دیموكراتیان لە شارۆچکەی تەیانەی رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەكە تەنها زیانێکی ماددی کەمی لێکەوتووەتەوە، لەکاتێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیان بە گەڕان و پشكنین كرد لەدوای هێرشبەران.

“هەسەدە” رۆژانە 24 کاتژمێر گەڕان و پشكنین دەكەن، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان