هێزەکانی سوریای دیموکرات ئیدانەی هێرشە “تیرۆریستییەكانی” گوندەواری حەلەب دەكەن
مونبج – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشەکانی سەر گوندەواری باکووری حەلەبیان بە “تیرۆریستی” ناوبرد.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو لە شاری مونبج، و دوو ماتۆڕسكیل لە تەل رەفعەت و دێر جەمالی نزیک شاری حەلەب تەقینەوە و زیانی مرۆیی و ماددی لێکەوتەوە.
“هەسەدە” رایگەیاند، “ئیدانە ئەو هێرشە تیرۆریستیانە دەكەین کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تەل رەفعەت و دێرجەمال و مونبج ڕوویانداوە”.
و ئەو هێرشانەی رەتكردەوە و رایگەیاند، ” ئامانج لەم هێرشانە ڕێگریکردنە لە هەوڵەکانی سەقامگیری لە سوریای نوێ”.
داوای لە هەموو لایەنەکانی سوریا کرد کە “دووربكەونەوە لە توندوتیژی و گفتوگۆ بكەن بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان چارەسەر بكرێن”.