ڕۆژنامەیەکی بەریتانی باس لە هەوڵی تیرۆرکردنی بەشار ئەسەد لە رووسیا دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی ڕایگەیاند، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا لە مۆسکۆ هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.

بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەسەد یەکشەممەی ڕابردوو نەخۆش کەوتووە و داوای پزیشکی کردووە، دواتر دەستی بە کۆکەیەكی توند کرد.

رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەکی ڕووسییەوە دەڵێت: “هەموو هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی بڕوا بەوە بكەین کە هەوڵی تیرۆرکردن درابێت.”

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەسەد لە شوقەکەیدا چارەسەری بۆ کراوە و بڕیاربوو دووشەممەی ڕابردوو باری تەندروستی سەقامگیر بێت، بەڵام پشکنینەکانی دەرکەوتووە کە ژەهر لە جەستەیدا هەیە، و تا ئێستاش رووسیا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان