هێزەکانی ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی لە ناوەندی شاری کۆبانێ دادەمەزرێنن

کۆبانێ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستیکرد بە دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە ناوەندی شاری کۆبانێی رۆژئاوای كوردستان.

پەیامنێری نۆرس پرێس وێنەی ژمارەیەك بارهەڵگری گرت كەرەستەی دروستكردنی بنكەكەیان هەڵگرتبوو و بەرەو شاری كۆبانێ دەڕویشتن.

سەرچاوەکانی نۆرس پرێس ڕایانگەیاند، کاروانێکی بارهەڵگر بەرەو کۆبانێ بەڕێکەوتن کە ئامێری لۆجستی هەڵگرتووە، بریتی بوون لە ژوور و کامێرای چاودێری و ئامێری خەندەق هەڵکەندن و بلۆکی چیمەنتۆیی و تانکی سووتەمەنی.

هۆتێلی “كینم” لە ناوەندی شاری کۆبانێ، دەبێتە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

نۆرس پرێس زانیویەتی تیمە تایبەتەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتوونەتە شاری كۆبانێ بۆ سەرپەرشتیکردنی دامەزراندنی بنکەکە.

ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەم ساڵی رابردوو، ژەنەڕاڵ برۆکس، فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات لە سوریا لەژێر پاراستن و لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتییە و ڕێگە نادەین ناسەقامگیربێت.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ هێزەکانی ئەمریکا لەگەل دەستپێكردنی هێرشەكانی توریكا بۆ سەر سەرێ كانیێ و گرێ سپی لە ناوچەی کۆبانێ كشانەوە.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش