٧٠ کەس لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە شاری دەرعا کوژراون

دەرعا – نۆرس پرێس

تۆڕی ناوخۆیی “دەرعا ٢٤” رایگەیاند لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ژمارەی قوربانییان لە شاری دەرعای باشووری سوریا زیادی كردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی “دەرعا ٢٤”، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٦٩ کەس کوژراون کە ٣٣ کەسیان مەدەنی بوونە، و زۆربەیان بەهۆی تەقەی خۆشی بەبۆنەی ڕووخانی ڕژێمی پێشوو بونەتە قوربانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە شاری دەرعای باشووری سوریا دۆزراونەتەوە.

ڕاپۆرتەکە لانیکەم ٧٩ برینداری بەبەڵگە کردووە کە ٦٦ کەسیان مەدەنین، و ٣٢ منداڵ و نۆ ژنیشیان تێدایە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان