دیمەشق – نۆرس پرێس
هێزەکانی فەرەنسا لە هێرشێكی ئاسمانیدا دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان لە سوریا كردە ئامانج.
وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا، سێباستیان لیکۆرنو، ئەمڕۆر سێشەممە ڕایگەیاند، كە رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە جەند شوێنێك لە سوریا داعشیان کردە ئامانج، ئەوەش “ لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانە بۆ گەڕان بەوای ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە و بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاسایش بۆ ناوچەکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی فەڕەنسا بە هاوکاری لەگەڵ “هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە تیرۆریستییەکان کە بەردەوام دەبنە مەترسی لەسەر ئاسایشی جیهانی”.
وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا وردەکاری زیاتری سەبارەت بە شوێنە بەئامانجگیراوەكان ئاشکرا نەکرد.