پنتاگۆن: ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیا تا ئێستا بەردەوامە

مونبج – نۆرس پرێس

 وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) شەوی دووشەممە رایگەیاند، ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیا لە شاری مونبج “هێشتا بەردەوامە”.

 وتەبێژی پنتاگۆن سابرینا سینگ رایگەیاند، “ئاگربەست لەو بەشەی باکووری سوریا بەردەوامە”.

هێزەکانی سوریای دیموکرات تورکیایان بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند، سەرەڕای هەوڵەكانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەڵام تورکیا و میلیشیاكانی بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری کۆبانێ، بەنداوی تیشرین ، و عێن عیسا.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە