بەرەنگاربوونەوەی داعش و ڕێگریکردن لە ئێران.. بەرپرسانی ئەمریکا دیمەشق ئاگاداردەكەنەوە لە بنەما سەرەکییەکان
دیمەشق – نۆرس پرێس
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سوریا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ئیدارەی نوێی سوریای ئاگادار کردووەتەوە کە دەبێت درێژە بە شەڕی دژی “تیرۆر” و ڕێگری كردن لە ئێران و نوێنەرایەتی کەمینەکان بکەن.
باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژمارە فەرمییەکانیدا بڵاویکردووەتەوە، كە بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی نوێ لە دیمەشق کۆبوونەتەوە بۆ ئاگاداركردنەوە لە بنەما سەرەکییەکان.
بەرپرسان داوای پاراستنی هاووڵاتیانی ئەمریکا و ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو کەسانەیان کرد کە بێسەروشوێن کراون، وەک ئۆستین تایس و مەجد کەمالماز.
بەرپرسان جەختیان لە بەردەوامی شەڕی داعش، و ڕێگریکردن لە دەرکەوتنی ئێران لە سوریا کردەوە.
داواشیان لە حکومەتی نوێی سوریا کرد کە نوێنەرایەتی تەواوی سوریا بکەن و پڕۆسەیەکی سیاسی گشتگیر دەستەبەر بکەن.