داعش هێرشی كردە سەر هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، برینداربوونی دوو لە ئەندامانی هیزەكانی لە هێرشێكی شانەكانی داعشدا، لە گوندەواری شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان راگەیاند.

ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، شەش تیرۆریستی شانەکانی داعش، ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشیان لە شارۆچکەی دشێشەی باشووری حەسەکە کردە ئامانج.

ڕوونیشی کردەوە کە ئەندامانی داعش “بەغەدر” تەقەیان لە كارمەندانی ئاسایش كرد و بەخۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپەرچی هێرشەكەیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی داعش برینداربوون، راشیگەیاند، كە دەستیان كردووە بە گەڕان بەدوای ئەو تیرۆریستانە.

داڕتنەوەی: ئەحمەد عوسمان