بەڕێوبەرایەتی خۆسەر سەبارەت بە ڕووداوەکانی سوریا داوای “هاودەنگیی سورییەكان” دەکات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان سەبارەت بەو رووداوانەی لە چەند ناوچەیەکی سوریا ڕوویانداوە، و دوایینیان دوێنێ بوو لە تەرتوس، رایگەیاند، “ئەوەی ڕوودەدات خزمەت بە بەرژەوەندی سوریا و داهاتووی ئەو وڵاتە ناكات”، و داوای کرد “ پێكهاتەكانی سوریا کۆببنەوە و وڵاتێكی نیشتمانی لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی بنیات بنێن”.
بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەوەی لە ناوچەی کەناراوەکانی سوریا ڕوودەدات “دژی برایانی عەلەوی، هەروەها چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سووتاندنی داری كریسمس لە حەما، و لە حومس بە هەمان شێوە”. “خزمەت بەرژەوەندی سوریا و داهاتووی سوریا ناکات.”
ئاماژەی بەوەشکرد، پاراستنی فرەچەشنی لە سوریا، و پێشێلنەکردنی هێما و داب و نەریتی “پێویستییەکی گرینگە، هەروەها پاراستنی ماف و ئەرکەکانی هەموو لایەن و مەزهەب و پێکهاتەکان ئەرکێکی نیشتمانییە کە ناتوانرێت پێشێل بکرێت”.
بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامبوونی ڕێبازی هەڵە لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەریەکێک لە پێکهاتەکانی سوریا لەلایەن هەر هێز و لایەنێکەوە، کاردانەوەی نەرێنی دەبێت و خزمەت بە سەقامگیری سوریا ناکات، هەروەها دەیگەیێنتە پێکدادان و ململانێ، کە ئێمە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر یەکێتی سوریا دەیبینین.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوەی ئێمە ساڵانێکی زۆرە هەوڵی بۆ دەدەین لەسەر بنەمای پڕۆژەی نەتەوەیی و دیموکراتی، کە یەکێتی و یەکگرتوویی پێکهاتەکان كۆدەكەینەوە لەسەر بنەمای هاوبەشی، لە دژی ركابەری و ململانێ. ”