15 شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات شەهیدبوون

حەسەكە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە ، هێزەکانی سوریای دیموکرات سەرەخۆشی لە خانەوادەی 15 شەڕڤانی ڕیزەکانی خۆی كرد، کە لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا و میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرە، لە گوندەواری حەلەب و مونبج و پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تیشرین و دێرەزوور شەهیدبوون.

لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی “هەسەدە” رایگەیاند، “ئەم شەڕڤانە نەمرانە بە خوێنی خۆیان و ڕۆحی نەتەوەیی و ئەخلاقییان لە بەرگریکردن لە گەلانی رۆژئاوای كوردستان خۆیان گیان فیداكرد”.

هەر ئەمڕۆ “هەسەدە” لەبەیاننامەیەكی دیکەدا رایگەیاند، لە بۆردومانێكی توركیادا بۆ سەر گوندی “جەعدە”ی كۆبانێ، ژنێک و منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنن، تورکیا و میلیشیاكانی بەردەوامن لە بۆردومانکردنی ناوچەکە و هێرش دەكەنە سەر بەنداوی تیشرین.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان