مەزڵوم عەبدی لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی یەکڕیزی کورد

قامشلۆ – نۆرس پرێس

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دیالۆگی لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی كوردەكان بە یەك دەنگ بچنە دیمەشق.

دوای رووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لە 8ی کانونی یەکەمی ئەم مانگەدا، دەنگە جەماوەری و سیاسیەكان بەرزبوونەوە و داوای دەستپێکردنەوەی دیالۆگی کوردی – كوردییان كرد لە نێوان ئەنجومەنی نیشتمانی كورد و یەكێتی نشتیمانی كورد.

ئەو سەرچاوەیە کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی لەگەڵ ئەنجومەنی نشتیمانی كورد “لە چەند کاتژمێری داهاتوودا” کۆدەبێتەوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی فەڕەنسا جەندین جار لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و پارتەكانی یەکێتی نیشتمانی كورد کۆبووەوە بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی دیالۆگ لە نێوانیاندا.

سەرکردەیەکی ئەنجومەنی نیشتمانی وەڵامی داواکارییەکەی نۆرس پرێسی نەدایەوە بۆ لێدوان لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆ.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە