ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان دەرئەنجامی هەڵمەتی ئەمنی کەمپی هۆڵ ئاشکرا دەکات
حەسەکە – نۆرس پرێس
لە میانی هەڵمەتی “ئاسایش و مرۆڤایەتی”، لە کەمپی هولی، ڕۆژهەڵاتی حه‌سه‌كه ئه‌مڕۆ شەممە، فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان ژمارەی ده‌ستگیركراو و چه‌كه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كانی لە كه‌مپه‌كه‌دا ئاشکرا کرد،
له كۆتا ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ئاسایش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند ، ٢٤ ڕۆژ دوای دەستپێکردنی هەڵمەتەکەدا، ٢٢٦ کەسی ده‌ستگیركران، کە ٣٦ کەسیان ژنی “توندڕه‌و”بوون؛ گومانیان لێ ده‌كرێت سەر بە شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بن.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ده‌ستیان بەسەر 3 چەکی جۆری ak-47 و چه‌كێكی ئار بی جی و 2 دەمانچە گرتووه، هه‌روه‌ها 25 نارنجۆک،و 25 کیلۆگرام له مادەی تەقینەوە،و 11 بێدەنگکەر (چەک) 388 گوللە ،و 10 مه‌خزه‌نی چه‌ك و 9 پشدێنی سەربازیمان دەستبەسەرداگرت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد ، ” كه جلوبەرگی سه‌ربازی سوپای تورکیا له نێو كه‌مپی هۆل دۆزراوه‌ته‌وه.له‌گه‌ل چەندین ئامێری پەیوەندی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نۆرس پرێس یەکینەکانی پاراستنی ژنان، بە هاوکاری “ئاسایش”، دوو ژنی ئێزدییان له‌نێوكه‌مپه‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه و چوار ژنیان له‌ده‌ست ئه‌و توندڕه‌وانه ئازادكردوه، كه بە زنجیر به‌سترابونه‌وه و نیشانەی ئەشکەنجه‌یان لەسەر جه‌سته بوو.
بەپێی ڕاگه‌یندراوه‌كه،لە میانی لێكۆڵینەوەكاندا سێ سەرچاوەی بردنی چەكی بۆ ناو كەمپی هۆل ئاشكراكران، هەروەها تێوەگلانی بەشێك لە كارمەندانی رێكخراوەكان بەتایبەت رێكخراوی “بەهار” كە هاوكاری هێنانی چەك و پارە بۆ كه‌مپ ده‌كرد و ژنانی ئەندامانی داعش به‌قاچاخ ده‌برده‌ده‌ره‌وه ،
هێزە ئەمنییەکان داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتی كرد كار بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی داعش بكه‌ن، و هاوكاربن لە مه‌له‌فی كەمپی هۆلدا ، دا‌واشیان كرد وڵاتانی بیانی هاووڵاتییانی خۆیان بگوازنەوە بۆ وڵاتانی ڕەسەنی خۆیان.