وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ڕێگە نادەین خاكی سوریا زەمینەیەک بێت بۆ تیرۆر
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی چوارشەممەی ڕابردوو رایگەیاند کە لە پڕۆسەی سیاسی ئێستای سوریادا بەشدار دەبین، و ڕێگە نادەن سوریا ببێتە “زەمینێکی لەبار بۆ تیرۆر”.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئەگەر هێزە نوێیەکانی سووریا، بە تایبەت دەستەی تەحریری شام، دانپێدانان و پشتیوانیی نێودەوڵەتییان بوێت، دەبێت بە باشی ڕەچاوی پێشبنییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جیهان بکەن.”
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بلینكن رایگەیاندبوو، بە خێرایی هەوڵمان دا کۆدەنگییەک لە نێوان دراوسێکانی سوریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست بکەین سەبارەت بەو ئاراستەیەی کە جیهان هیواخوازە سوریا بەو ئاراستەیەدا بڕوات.