دێرەزوور – نۆرس پرێس
دە کەس لە دێرەزوور و حومس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینە چێندراوانەی کە لە شەڕەکان بەجێماون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، منداڵێك بەناوی “سعود عۆن” تەمەن (١٥ ساڵ) گیانی لەدەستدا، هەروەها “خەلدوون سالم”ی تەمەن (١٣ ساڵ) لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێكی چێندراو لەکاتی یاریکردندا برینداربوو، لە شارۆچکەی سەبیخان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
نۆرس پرێس کوژرانی شەش کەسی لە دێرەزوور و چوار کەس لە گوندەواری حومس و برینداربوونی چوار کەسی دیکە کە یەکێکیان لە ناوەڕاستی سوریا و سێ کەسیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بوو بە بەڵگەكرد.
لە نێو کوژراوەکاندا دوو منداڵ لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، و چوار كەسی دیکەش لە ناوچەکانی تەدموڕ و سەخنەی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حومس کە لەنێویاندا پیاوێکی یەتەمەن بووە.
ئەو مینانەی کە لەلایەن میلیشیاكانی ئێران و سوپای ڕێژیمی پێشووی سوریا و رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) چێنراون، هەڕەشە لە دانیشتوانی ناوچەكە دەكات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە داوای پاككردنەوەی ئەو شوێنانە دەكرێن لە مین و تەقەمەنی.