“هەسەدە” پێشوازی لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەقەبە دەکات سەبارەت بە سوریا

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشوازییان لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەقەبەی وەزیرانی دەرەوەی لێژنەی پەیوەندیی وەزاری عەرەبی سەبارەت بە سوریا کرد، و ڕایگەیاند پێشوازی لە ڕۆڵی عەرەبی دەکات بۆ دەرچونی سوریا لەو قەیرانە.

لە ڕاگەیەندراوی کۆتاییدا، دوێنێ شەممە، لیژنەی پەیوەندیی وەزاری عەرەبی سەبارەت بە سوریا، داوای گواستنەوەی دەسەڵاتی بەشێوەیەكی ئاشتیانەی لە سوریا كرد، بۆ ئەوەی مافی سوریاییەکان بەبێ جیاوازی بپارێزرێت.

ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “x”  رایگیەاند، ئێمە جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەینەوە لە سەرچەم خاكی سوریا، هەر وەك ئەوەی لە بەیاننامەی کۆتاییدا هاتبوو، ئەویش وەك هەنگاوێكی سەرەكی بۆ ئەوەی بچینە ناو پرۆسەیەکی سیاسییە بۆ ئایندەی ئەو وڵات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەقامگیرکردنی سوریا لە بەشداریکردنی هەموو لایەنەکانە و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاكی سوریایە، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات بەرەو ئاشتی بڕۆین.

داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد