گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە تەرمی ئەندامانی سوپای ڕژێمی پێشووی سوریای تێدایە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، دانیشتوانی شارۆچکەیەكی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژمارەیەك تەرمی ئەندامانی سوپای ڕژێمی پێشوویان دۆزیەوە، کە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا لەلایەن میلیشیاكانی ئێران بۆ دزینی پارە چەكەكانیان كوژران.

سەرچاوەیەکی خۆجێی ڕایگەیاند، دانیشتوانی شارۆچکەی جەلای گوندەواری ئەلبوکەمال، 13 تەرمی ئەندامانی کەتیبەی تۆپخانەكانی رژێمی رووخاوی ئەسەدیان دۆزیوەتەوە، کە لە بیابانی شارۆچکەکە، بە تەقە كوژرابوون و لە چاڵێکدا فڕێدرابوون.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، شایەتحاڵەکان پشتڕاستیان کردەوە کە نزیکەی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر ئەو كەسانە شەڕیان لەگەڵ ئەندامانی “٤٧” کردبوو، داوی ئەو شەڕە میلیشیاكان هێرشیان كردبونە سەر و بەشێكیان كوشتبوون و بەشێكیشیان بەرەو سنوری عێراق رایانكرد.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، دانیشتووان تەرمەکانیان گواستووەتەوە و لە گۆڕستانی شارۆچکەکە، و تەرمی دوو لەو  كوژراوانەش ناسرانەوە، كە خەڵكی گوندەواری دیمەشقن.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان