ئەنجومەنی دێرەزوور: زیاتر لە 300 حاڵەتی گومانلێکراو بە کۆلێرا گەشتوونەتە نەخۆشخانەکان
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، بەرپرسێک لە ئەنجومەنی مەدەنی دێرەزوور رایگەیاند، گومانلێکراوی تووشبوو بە کۆلێرا لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان گەیشتوونەتە نزیکەی 300 حاڵەت.
سێشەممەی رابردوو، لیژنەی تەندروستی لە دێرەزوور رایگەیاند، 184 حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان، تۆمارکراون.
محەممەد ئەلسالم، هاوسەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی مەدەنی دێرەزوور رایگەیاند، حاڵەتەکانی کۆلێرا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
تەیبەت بە نۆرس پرێس، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تووشبووانەی کە پشتڕاستکراونەتەوە دوای پشکنینەکان ژمارەیان 34 کەس بووە و تا سەرلەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە، 4 کەس بە هۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكانی “ئەلسالم”، ژمارەی سەردانكەران بۆ نەخۆشخانە و كلینیكەكانی دێرەزوور گەیشتووەتە نزیكەی 300 كەس.
سهبارهت به شێوازی شیكردنهوه و پشتڕاستكردنهوهی تووشبوون به كۆلێرا، ئهلسالم وتی:” شیكردنهوهكان بۆ نهخۆشخانهكانی رهققه و حهسهكه رهوانه دهكهن.”
سێشەممەی رابردوو، مریەم ئەلعەواد، هاوسەرۆکی لیژنەی تەندروستی، لە دێرەزوور؛ داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پاڵپشتی کەرتی تەندروستی کرد، کە هاوکاربن لە پێشکەشکردنی هاوکاری پزیشکی پێویست بە لیژنەی تەندروستی بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا.
شەممەی رابردوو، بەڕێوبەری خۆسەری رایگەیاند کە حاڵەتەکانی کۆلێرا لە رەققە و دێرەزوور، لە ئەنجامی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەیە.
رۆژی پێنج شەممە، بەرپرسێک لە دیوانی ژینگە ؛ لە ئەنجوومەنی مەدەنی ڕەقە؛ هۆشداری دا لە بەکارهێنانی راستەوخۆی ئاوی رووباری فورات، بەهۆی بوونی بەکتریا و میکرۆبی تێیدا کە دەبنە هۆی نەخۆشی مەترسیدار.