بەخاکسپاردنی تەرمی چوار ئەندامی هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی سریانی لە حەسەكە

حەسەكە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی سەربازی سریانی، كە سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتن، تەرمی چوار شەڕڤانیان بەخاك سپارد، كە لە بۆردومانی توركیا بۆ سەر گوندی عالییەی گوندەواری شارۆچكەی تەل تەمر لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستدا،

ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان لەوانە کۆبانێ، عێن عیسا و تەل تەمر، دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، لەلایەن توركیاوە بەچڕی بۆردومانكران.

بە ئامادەبوونی دانیشتوانی شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان و بنەماڵەی شەڕڤانان و نوێنەرانی دامودەزگا سیاسی و سەربازییەکانی سریانی، ئەنجومەنی سەربازی سریانی، ئەو چوار شەڕڤانەی لە مەزارگەی “شەهیدانی سریانی ئاشووری” لە شاری حەسەکە بەخاكسپارد.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە