میلیشیاكانی تورکیا هێرش دەکەنە سەر بەنداوی تشرینی ستراتیجی
رەقە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، میلیشیای “جەیش وەتەنی” سەر بە تورکیا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەوڵێکدا بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەنداوی تشرینی ستراتیجی كە لەسەر ڕووباری فوراتە.
نۆرس پرێس زانیویەتی کە “جەیش وەتەنی” هێرشی کردووەتە سەر خاڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
دوێنێ چوارشەممە، جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕایگەیاند، كە شەڕڤانانیان لە مونبجەوە دەکشێنەوە بۆ ئەوەی “ئاگربەست لە تەواوی خاکی سوریادا بەدیبێت و بچنە ناو پرۆسەیەکی سیاسی بۆ ئایندەی وڵاتەکە”. .”
کرێکارانی بەنداوەکە بانگەوازییان نارد بە مەبەستی پاراستنی ئەو بەنداوە، بەنداوەکە ٢٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری مونبجەوە دورە و لە دوای بەنداوی فورات لە تەبقە بە دووەم گەورەتریین وێستگەی کارەبای سوریا دادەنرێت.