رۆیتەرز: بەرپرسی هەواڵگری تورکیا و هاوتا سوورییەکەی چەند جارێک کۆبوونەتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
سەرچاوەکان بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، بەرپرسی هەواڵگری تورکیا لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی لە دیمەشق چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.
سهرچاوهیهكی ناوچهیی نزیك له حكومهتی سووریا به ئاژانسهكهی راگهیاند، له ماوهی رابردوودا لهم ههفتهیهدا له پایتهختی سووریا، هاكان فیدان سهرۆكی دهزگای ههواڵگری نیشتمانی توركیا و عهلی مهملوك بهرپرسی ههواڵگری سووریا كۆبوونهوه.
لە میانی دیدارەکاندا فیدان و مەملوک هەڵسەنگاندنیان بۆ چۆنیەتی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات کردووە، بە گوتەی بەرپرسێکی باڵای تورکیا و سەرچاوەیەکی ئەمنی تورکیا، بۆ “رۆیتەرز”.
ئەو بەرپرسە توركییە راشیگەیاند، “روسیا دەیەوێت سووریا و توركیا بەسەر كێشەكانیاندا زاڵ بن و بگەنە رێككەوتنێک، كە لە بەرژەوەندی هەموو لایەكدایە، لە بەرژەوەندی توركیا و سووریادایە بە یەكسانی”.
ئهو بهرپرسه زیادی کرد: یهکێک له ئاڵنگارییه گهورهکان خواستی تورکیایه بۆ ئهوهی له ههر دانوستانێکدا لهگهڵ دیمهشقدا یاخیبووانی سووریا بهشداری پێبکات.
ئەو بەرپرسە ئەمنییەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، “روسیا وردە وردە هەندێک سەرچاوەی سەربازی لە سوریا کشاندەوە بۆ ئەوەی گرنگی بە ئۆکرانیا بدات، هەروەها داوای لە تورکیا کردووە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەسەد ئاسایی بکاتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری سیاسی لە سووریا خێراتر بکات”.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی هاوپەیمانی دیمەشق رایگەیاندووە، رووسیا داوای لە سوریا کردووە بچێتە گفتوگۆوە، لە کاتێکدا مۆسکۆ هەوڵدەدات پێگەی خۆی و ئەسەد دیاری بکات لە ئەگەری ئەوەی ناچار بێت هێزەکانی لە ئۆکرانیا جێگیر بکاتەوە، بەپێی ئاژانسەکە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “کۆبوونەوەکانی ئەم دواییە، لەنێویاندا سەردانەکەی فیدان بۆ دیمەشق کە لە کۆتایی مانگی ئابدا ئەنجامدرا و دوو رۆژی خایاند، هەوڵیانداوە رێگە خۆش بکەن بۆ دانیشتن لە ئاستی باڵادا”.
ئهو بهرپرسهی تورکیا راشیگهیاند که ئهنکهره نایهوێت ئهو بۆشاییانەی کشانهوهکانی رووسیا بهجێی هێشتووه، لە لایەن هێزەکانی ئێران یان سەر بەوانەوە، پڕبکرێتەوە.
لە كاتێكدا ئەو بەرپرسە ئەمنییەی توركیا وتی “رووسیا نایەوێت كاریگەری ئێران فراوانتر بێت، چونكە بوونی خۆی كەم دەكاتەوە.”
دیپلۆماتکارێکی نیشتەجێی ناوچەکە، رایگەیاندووە کە ڕووسیا لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵدا ژمارەیەکی سنوورداری سەربازەکانی لە باشووری سووریا کشاندەوە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە لە سنووری ئیسرائیلن کە دواتر لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی ئێرانەوە پڕکرانەوە.
سەرچاوە ناوچەییەکەی نزیک لە دیمەشق و سەرچاوەیەکی دیکەی پلە باڵای دڵسۆزی ئەسەدیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایانگەیاند کە پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.
پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا لە پاشخانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆگان و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆک کۆماری رووسیا دێت کە بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لە ئۆزبەکستان کۆببێتەوە.