زرێپۆشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شاری رەقە

رەقە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە زرێپۆشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چونە ناو شاری رەقەی باکوری سوریا.

دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شارەکانی مونبج و کۆبانێ، ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان گرژییان تێكەوتووە.

سەرچاوەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەردانی زیندانی ناوەندی و بارەگای فیرقەی ١٧یان کردووە لە باکووری شاری رەقە.

كاروانە سەربازییەكەی ئەمریكا جگە لە زریپۆشەكان ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان لەگەل بوو و لەشەقامەكانی شاری رەقە دەگەڕان.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە زرێپۆشەکان نزیکەی دوو کاتژمێر لە زیندانی ناوەندیدا ماونەتەوە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان