
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە گوندەواری حەسەکە ئۆتۆمبێلێکی كردە ئامانج
تەل تەمر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە گوندەواری شارۆچکەی زرەكانی باکووری شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان بۆردومان کرد، لە ئەنجامدا سێ كەس برینداری بوون و گواسترانەوە نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە گوندەواری شارۆچکەی زرەكان کەسێک گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شاری کردە ئامانج، و سێ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون، تا ئێستاش زانیاری زیاتر لەبارەی هێرشەكەدا نیە.