دوای رووخانی ئەسەد ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە دۆخی سوریا ئەنجام دەدات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، گفتوگۆی بەپەلەی داخراو سەبارەت بە دۆخی سوریا ئەنجام دەدات.
دوێنێ یەکشەممە، دەستەی تەحریر شام و گروپە چەكدارەكان، لەڕێگەی یەکەم بەیاننامەیەوە کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا پەخشکرا، ڕایانگەیاند کە “بەشار ئەسەدی ستەمکار رووخێنرا”.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە بڵاویکردەوە، ە کۆبوونەوەکە لەسەر داوای رووسیا هاتووە.
دیمیتری پۆڵیانسکی یاریدەدەری نوێنەری رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: ووسیا داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلەی داخراوی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە .”
ئاژانسی “تاس”ی رووسیا لە سەر زاری بەرپرسانی رووسیاوە بڵاویکردەوە، ئەوان لە پەیوەندیدان لەگەڵ نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا، کە سەرکردەکانیان گەرەنتی سەلامەتی بنکە سەربازییەکانی رووسیا و دامەزراوە دیپلۆماسییەکانیان لە سوریا داوە.