“مەسەدە” پیرۆزبایی لە گەلی سوریا دەکات بەبۆنەی ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئیمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات پیرۆزبایی لە گەلی سوریا كرد بەبۆنەی ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، ئەویش دوای کۆنترۆڵکردنی دیمەشقی پایتەختی سوریا، لەلایەن دەستەی تەحریر شام و میلیشیاكانی هاوپەیمان لەگەل تەحریر شام.

بەرەبەیانی ئەمڕۆر یەکشەممە، دەستەی تەحریر شام، یەکەم بەیاننامەی لە تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا پەخشکرا، ڕایانگەیاند کە “بەشار ئەسەدی ستەمکار ڕووخێنرا”.

ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات، لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “پیرۆزبایی ئەم ساتەوەختە دیاریکەرە لە گەلەكەمان دەکەین، وە بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە کارکردن بۆ دامەزراندنی بناغەکانی دەوڵەتێکی دیموکراتی و هەمەلایەن، بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی و دادپەروەری، و رێز لە فرەچەشنی دەگری، و مافەکانی مرۆڤ ، و لەسەر بنەمای بەهاکانی هاوڵاتیبوون”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: پێمان وایە ئەم ساتەوەختە مێژووییە سەرەتای ڕێبازێکی نوێیە، هەروەها هەموومان ئەرکێکی گەورەمان لەبەردەمدایە لە بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانی دەستوورێکی مۆدێرن کە گوزارشت لە ئیرادەی گەل بکات، و گەیشتن بە قۆناغی ڕاگوزەر دادپەروەرییەک کە دادپەروەری بەرامبەر قوربانییەکان بکات و برینەکانی ڕابردوو ساڕێژ بکات”.

ئاهەنگ گێڕان لە سەرانسەری سوریا كرا، بەبۆنەی روخانی دەسەڵاتی رژێمی بەشار حافز ئەسەد، كە ٢٣ ساڵ بەردەوام بوو.

“مەسەدە” لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: “لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییە نەتەوەیی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی سووریا بە دیالۆگ و بەرپرسیارێتی کاردەکەین، لە پێناو دامەزراندنی سووریایەکی نوێ کە هەموو گەلەکەی لە باوەش بگرێت بە هەموو نەتەوەیی و ئایینی و تائیفەیەك لەخۆوەبگرێت بێ وەدەرنان یان پەراوێزخستن”.

داڕشتنەوەی: مالین محەممەد