هاوكاری سەربازی دەگاتە حومس و “مقاوەمە” بە “هێڵی سوور”ی دەزانێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
نۆرس پرێس لە سەرچاوە ئاگادارەکانی ناوچەکەوە زانیویەتی، کە هێزی پشتیوانی لە حزبوڵای لوبنانەوە گەیشتۆتە حومس، تا سیناریۆی حەما و حەلەب دووبارە نابێتەوە.
سەرچاوەیەکی لوبنانی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “حومس هێڵی سوورە بۆ میحوەری مقاوەمە، و ناکەوێت”.
شەڕ لە نێوان سوپای سوریا و دەستەی تەحریر شام لە حومس ڕوویدا، دوای ئەوەی تەحریر شام لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستی بەسەر حەما و حەلەبدا گرت.
ئەو سەرچاوەیەی ناو حزبوڵای راشیگەیاند، “تیرۆریستان هێرشی ئاسمانی و زەمینی بە بەهێزیان پێدەگات”.
سەرچاوەیەکی دیکە پێی وابوو کە سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی پشتیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەستووە.