نێچیرڤان بارزانی بەشداریی کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام دەکات لە فەرەنسا
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتى ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا، بەشداری لە مەراسیمی دووبارە کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس دەکات.
وا بڕیارە رێوڕەسمەکە ئەمڕۆ شەممە، کاژێر 7:00ـی ئێوارە بەکاتی پاریس دەستپێبکات.
بەگشتی نزیکەی هەزار و 500 کەس بۆ رێوڕەسمەکە بانگهێشتکراون، نێچیرڤان بارزانی، دۆناڵد ترەمپ، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و شازادە ولیامی بەریتانیا و جەندین سەرۆك و كەسایەتی جیهان.
کاتێدراڵی نۆتردام تهمهنی 850 ساڵه و بە یەکێک لە شوێنە مێژوویی، گەشتیاری و سەرنجڕاکێشەکانی پاریس دادەنرێت کە ساڵانە ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ گەشت سهردانی دهكهن.
ساڵی 2019 ئەم کڵێسا مێژووییەی فەڕەنسا، لە ئاگردا سووتا، دوای پێنج ساڵ کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تەواو بووە و دەکرێتەوە.