داعش دەست بەسەر چەند پێگەیەکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دەگرێت لە ڕۆژهەڵاتی حومس
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، داعش لە بەیاننامەیەکدار رایگەیاند، كە دەستیان بەسەر چەند پێگەیەكی هێزەكانی حكومەتی دیمەشقدا گرتووە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حومسی ناوەڕاستی سوریا.
دەزگای ئەلیکترۆنی ئەعماقی نزیکە لە ڕێکخراوەکە، بڵاوکرایەوە، کە چەکدارانی ڕێکخراوەکە توانیویانە دەست بەسەر ناوچەی پیشەسازی خونفس کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی حومس و گردە ستراتیژییەکانی باکوور بگرن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەسەرداگرتنەكە دوای ئەو هێرشە هات كە كردوبویانە سەر هێزەكانی حكومەتی دیمەشق كە چەندین کوژراون و برینداری لێكەوتەوە.