منداڵێکی ساوای لەرێگای ئاوارەیی گیانی لەدەستدا
رەقە – نۆرس پرێس
شەوی سێشەممە/چوارشەممە، منداڵێکی ساوای كورد، لەرێگای ئاوارەیی لە گوندەواری باکوری حەلەب، بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا.
منداڵەكە ناوی “نوح محەممەد رەشۆ”یە و (تەمەن چوار مانگ)ە دوای سەختی ئاوارە بوون، گەیشتە شاری رەقە لەوێشەوە بەهۆی ساردی كەشوو هەوا و نەبوونی پەناگەیەكی ئارام گیانی لەدەستدا.

خێزانی منداڵەکە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە گەیشتنە یاریگای رەقە، دوای ئەوەی سێ ڕۆژ لەڕێگای ئاوارەییدا بوون و لەسەر شەقامەكان دەخەوتن.
خێزانی منداڵە ساواكە خەڵکی ناحیەی بولبولن لە گوندەواری عەفرین.
هێشتا هەزاران ئاوارە لە گوندەواری باکووری حەلەب لەدەست میلیشیاكانی “جەیش وەتەنی” سەر بە تورکیا گیریان خواردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەردەوام پێشێلكاری لەدژی هاوڵاتییانی مەدەنی ئەنجام دەدرێت و هەڕەشە لە ژیانیان دەكرێت، لە کاتێکدا بەرێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستانئەو كەسانە لەدەست ئەو میلیشیانە رزگار بكات.