فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لەناوبردنی سیستەمی چەک لە دێرەزوور راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەناوبردنی سیستەمی چەکی راگەیاند، کە پێکهاتبوون لە موشەک و بارهەڵگر و تانک و زرێپۆش و گوللەی هاوەن، دەڵێت کە ئامادەكرابوون بۆ ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە باکووری دێرەزوور بکەنە ئامانج .
دوێنێ سێشەممە، ئەنجومەنی سەربازی دێرەزووری سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییان لە گونەكانی ژێر دەسهەڵاتی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و میلیشیاكانی ئێران راگەیاند، لە باکوری دێرەزوور.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو هێرشانە “بۆ بەرگریکردن بوو” دوای ئەوەی جەند موشەكێك ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا کران.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەكانی ئەمریكا “بەردەوام دەبن لە کارەکانیان لە سوریا و وەڵامی هەر هێرشێک دەدەنەوە، ئەمە جگە لە تەكەزكردنەوە لە شکستپێهێنانی داعش”.
لەو چوارچێوەیەدا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڤیدانت باتل، داوای ڕاگرتنی پەرەسەندنەكان و بوژاندنەوەی پرۆسەی سیاسی لە سوریا کرد.
ڕوونیشی کردەوە کە “نابێت هیچ وڵاتێک سود لە ڕووداوەکانی سووریا وەربگرێت”.
باتل ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕووداوەکانی سێ ڕۆژی ڕابردوو پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئەم ململانێیە بەیەكجاری كۆتایی نایێت، ئەگەر لەڕێگەی بڕیارنامەی ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشدا نەبێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن بەردەوام دەبێت “لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانان بە پەیامێکی بەردەوامەوە کە هەرکەسێک جۆرێک لە دەسەڵاتی هەبێت یان کاریگەری لەسەر دۆخی سوریا هەبێت، دەبێت هەموو شتێک بکات بۆ نەهێشتنی پەرەسەندنەکان”.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند، “بە درێژایی كاتەكان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کار و هەماهەنگی دەکەن”.