بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی “عەفرین و شەهبا” سەبارەت بەو ئاوارانەی کە لە گوندەواری باکووری حەلەب گیریان خواردووە

حەلەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی “عەفرین و شەهبا” ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ئاوارەکانی ناوچەکانی ئەلشەهبای گوندەواری باکووری شاری حەلەب بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، ئەوانەی لە ناوچەکە گیریان خواردووە ئەمڕۆ رزگاردەكرێن.

دوێنێ دووشەممە، ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، هێزەکانیان سەرقاڵی کردنەوەی ڕێڕەوێکی سەلامەتن بۆ دوورخستنەوەی ئاوارەکانی عەفرین كە لە شارۆچکەی تەل رەفعەت و “شەهبان”.

ئەنجومەنی “عەفرین و شەهبا” كە ئەنجومەنێکی خۆجێییە و سەر بە بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستانە، لە ڕاگەیەندراوی ڕوونیکردووەتەوە، دەبێت ئاوارەکان پەیوەندی بە ئەنجومەنەکەوە بکەن بۆ ئەوەی بەسەلامەتی لەو شارۆچكانە رزگاریان بكەن، و راشیگەیاند كە “ئەمڕۆ دوا ڕۆژە كە ڕێگە دەدرێت دەربچن.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو پاسانەی لە شارۆچكەی تەبقەەوە دێن، بەناو گوندەكانی ناوچەی شەهبا و شێراوادا دەرۆن بۆ رزگاركردنی ئاوەرە كوردەكان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاسەکان بە گوندەکانی “خەت ئەحداس، کەمپی سەردەم، تەل قەراح، ئەحرەس، كەفەر ناسح، کفر نایە، رێگای حەلەب و عەفرین، نەبل، زوق كەبیر، باشمەڕە، كالۆتە، بورج قاس، و پاشان بگەڕێنەوە بۆ نەبل و رێگای زیارە و ئەقیبە و ئەبیین و پاشان بۆ دێر جەمال و تەل رەفعەت و فافێن و گوندەکانی دەوروبەری و ئەحداس و كەمپی بەرخودان”.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە