وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا و رووسیا تاوتوێی پێشهاتەکانی سوریا دەكەن
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رەنگە وەزیرانی دەرەوەی ئێران، تورکیا و روسیا لە چوارچێوەی كارنامەكانی ئاستانە لە رۆژانی ٧ و ٨ی ئەم مانگەدا کۆببنەوە، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سەربازییەکانی سوریا.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر، عەباس عەرەقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا لە دیمەشقی پایتەخت کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەلوەتان، عەباس عەرەقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو ئێران و تورکیا و ڕووسیا لە دەوحە کۆببنەوە و بارودۆخی سوریا تاوتوێ بکەن.
هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوچەیەکی بەرفراوانیان لە حەلەب و ئیدلب لەدەستدا، بەهۆی هێرشی میلیشیاكانی سەر بە توركیا و دەستەی حەیعەت تەحریر شام (بەرەی نوسرەی پێشوو).