لاقەکردن و کوشتنی منداڵێک لە سەرێ کانی لە لایەن گروپەکانی سەر بە تورکیاوە

سەرێ کانی – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، ئەندامانی گروپێکی ئۆپۆزیسیۆنی چەكداری دڵسۆزی توركیا لە شاری سەرێكانی منداڵێكیان رفاند، دواتر بە كوژراوی و لاقەکراوی دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەکی خۆجێی بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، گروپی “سوقور ئەلشیمال” (یەکێک لە پێکهاتە سەربازییەکانی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار)، منداڵێکیان بەناوی “یاسین مەحمود” رفاندووە، کە هاوڵاتیەکی عێراقییە.

بە وتەی سەرچاوەکە، چەند کاتژمێرێک دوای رفاندنی، تەرمەکەی لە نزیک ماڵەکەی خۆی، لە گەڕەکی مەحەتە، لە سەرێکانی بەفڕێدراوی دۆزرایەوە، کە بە کەرەستەی تیژ کوژرابوو.

لە ڕاپۆرتی پزیشکیدا ئاماژە بەوە کراوە؛ دوای پشکنینی تەرمی منداڵەکە دەرکەوتووە کە پێش ئەوەی بە بڕینی خوێنهێنەری ملی بکوژرێت دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.

بەپێی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەنجامدەری تاوانەکە ناوی “مستەفا سەلامە” یە و خەڵکی شاری سوڕانە  لە گوندەواری باکووری حەما.

بە وتەی سەرچاوەکە، هۆکارەکانی تاوانەکە تا ئێستا دیارنین و ئەنجامدەرانیش ئازادن.

ئەم ڕووداوە لەلایەن چالاکوانانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کاردانەوەی توڕەیی و ناخۆشی لێکەوتەوە، تاوانەکەیان بە “قێزەون” ناوزەد کرد و داوای جێبەجێکردنی سزای “تۆڵەسەندنەوە” یان لە دژی “تاوانباران” کردووە، لە کاتێکدا هەندێکی دیکە داوای دەرچوونی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنیان لە تەواوی ناوچەکە کردووە؛ بەهۆی زیادبوونی پێشێلکارییەکان و سەرپێچییەکانیان کە لە دزی و ئاوارەبوون و شەڕی بەردەوامدا خۆیان دەبیننەوە.

ئامادەکردنی: دڵسۆز یوسف – داڕشتنەوە: رەهەف یوسف