مەکگۆرک لە سعوودیە گفتوگۆی ئاگربەستی غەززە دەكات

دیمەشق – نۆرس پرێس

برێت مەکگۆرک، نوێنەری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ سێشەممە دەگاتە شانشینی سعوودیە، بۆ تاوتوێكردنی ئاگربەست لە لوبنان، و  بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.

دوێنێ دووشەممە، جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان “نزیك بووە”.

میدیاکانی لوبنان و رۆژئاوا، باسیان لەوە كردووە كە “ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان ” لەلایەن ئەمریکا و فەرەنسا لە ماوەی 36 کاتژمێری داهاتوودا رادەگەیێندرێت.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە