“ئەنجوومەنی نینیشتیمانی کورد” پێشوازی لە هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە دیالۆگی کورد دەکات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە، فەیسەڵ یوسف، وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، هەڵوێستی ئەمریکا لە پاڵپشتی کردنی دیالۆگی کورد لە سووریا ” بەرز دەنرخێنرێن “، ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆك دەربڕی.

رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند کە ئەمریکا پشتیوانی لە دیالۆگی کورد – کورد لە سوریا دەكات، و خواستی خۆی بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتنی بەردەوام لەم چوارچێوەیەدا دەربڕی.

یوسف بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “بەستنەوەی دیالۆكی کورد – کورد لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بە رێگای بەرزکردنەوەی شەفافیەت و گشتگیری لە حوکمڕانی لە رۆژئاوای كوردستان، و پاڵپشتیکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەمان، جێگای سەرنج و پێزانینە”.

وتەبێژی “ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد” پشتیوانی خۆیانی بۆ دەربڕی، بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆكی كوردی – كوردی لە سوریا، کە لەژێر چاودێری ئەمریکادا ئەنجامدرا، “بە پشتبەستن بەو بەڵگەنامەیەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە نێوان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی واژۆ کراوە، کە گەرەنتی دەستپێكردنەوە دانوستانەکانی نێوان ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد و یەكێتی نیشتیمانی کوردی دابوو.”

یوسف ئاماژەی بەوەدا کە بەڵگەنامەکە “جەخت لەسەر بنەما سەرەتاییەکان دەکاتەوە کە متمانەی نێوانیان بەهێزتر دەکات، و پێشێلکارییەکان دەوەستێنێت و هەڵمەتە میدیاییەکان سنووردار دەکات”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە