دێرەزوور.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەكدا جەند ئەندامێكی “هەسەدە” برینداربوون

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بە بۆمبێكی چێندراو، لە شارۆچکەی عەزبای باکووری دێرەزوور برینداربوون.

بۆمبێكی چێندراو لە نزیك شارۆچكەی عەزبا، بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی ئەنجوومەنی سەربازیی هەجینی سەر بە هێزەكانی سوریای دیموكرات تەقییەوە.

لە تەقینەوەكەدا شەش ئەندامی “هەسەدە” برینداربوون، کە باری تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە.

ئەو سەربازانە لەكەركی گواستنەوەی شەڕڤاناندا بوون لە نێوان شاری حەسەكە و شاری هەجین لە گوندەواری دێرەزوور.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان