ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەڕاستی شاری حەسەكە تەقیەوە

حەسەكە – نۆرس پرێس

درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی عەزیزییەی شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان تەقیەوە.

دانیشتوانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە، گوێیان لە تەقینەوەیەکی گەورە بووە، بەڵام تا ئێستا زانیاری نیە لەسەر قوربانییان.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تەقینەوەکە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس و برینداربوونی سێ کەس.

تا ئەو کاتەی ئەو هەواڵە ئامادە كرا، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان هیچ لێدوانێکی لەسەر تەقینەوەکە نەدا.

داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد