تورکیا ژمارەیەك گوند و دەروازەیەک لە مونبج بۆردومان دەكات

مونبج- نۆرس پرێس

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تورکیا بە چەکی قورس ژمارەیەک گوندی لە گوندەواری مونبجی باکووری سوریای بۆردومانكرد.

ئەنجوومەنی سەربازی مونبج لە پۆستێكی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند: ” تۆبخانەكانی توركیا دەروازەی گوندی عەون داداتیان 45 جار بۆردومانكرد، و گوندی دەڕاجیش 5 جار بۆردومانكرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆردومانەکە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

دەروازەی “عەون دادات” ناوچەکانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی ژێردەسهەڵاتی میلیشیاكانی سەر بە توركیا دەبەستێتەوە، و خالی پەڕینەوەی هاوڵاتییانە كە رۆژانە سەدان کەس تێیدا دەپەڕنەوە.

 داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە