بەرپرسێكی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر: ناوچەكەمان پێویستی بە دەروازەی سنووری و هاوکاری نێودەوڵەتییە
رەقە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسی کاروباری کەمپەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، ناوچەكەمان پێویستییەکی زۆر بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە، چونکە ناوچەکەی پڕە لە ئاوارە.
لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، “ڤیتۆ”ی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش، یارمەتی مرۆیس بۆ ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان راگرت، و بووە هۆی داخستنی دەروازەی یەعرەبییە/تەل کۆچەر.
شێخموس ئەحمەد، سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند، ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان پێویستیان بە دەروازی سنووری هەیە بۆ ئەوەی هاوکاری ڕاستەوخۆ بچێتە ناوچەكە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ کردنەوەی دەروازەکان لەگەڵ هەموو لایەک، بۆ گەیاندنی هاوکاری بە ئاوارەكان و ئەو کەسانەی لە ئەنجامی بارودۆخی سروشتیدا زیانیان بەركەوتووە.
ناوچەکانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان دەیان کەمپی ئاسایی و نافەرمی لەخۆدەگێت، کە هەزاران کەسی ئاوارە لەو كەمپانەدا هەن، بەشێیان لە شەڕی سوریا هەڵاتوون، بەشێكیشیان لە شەڕی لوبنان.
ئەحمەد پێشبینی “کارەساتێکی مرۆیی”ی دەكات، ئەگەر ئەو دەروازانە بەداخراوی بمێنەوە.
سێشەممەی ڕابردوو، نەتەوە یەکگرتووەکان هەشتەمین ڕێگەپێدانی سێ مانگی پەسەندکرد بۆ ناردنی هاوکاری مرۆیی لە ڕێگای سنوورەکان، و لە ڕێگەی دەروازەکانی باب سەلام و راعی لە گوندەواری حەلەب، کە لە 5ی شوباتی داهاتوودا کۆتایی هات.
ئەو بەرپرسەی ئاوارەکان کردنەوەی دەروازەی یەعڕەبییە بە بڕیارێکی نوێی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێویست دەبینێت، لە ماوەی داهاتوودا، و پێیوایە دەبێت ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی خۆسەردا بکەن، بۆ ئەوەی رۆژئاوای كوردستان سوودمەند بێت لە یارمەتییەکان وەک ناوچەکانی تر.