داعش بارهەڵگرەكانی نەوت لە دێرەزوور دەکاتە ئامانج

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەکانی داعش بارهەڵگری نەوتیان لە باكووری شاری دێرەزوور كردە ئامانج.

شۆفێرێکی بارهەڵگری نەوت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوو چەکداری داعش بە ماتۆڕسکیلێکەوە و بە چەکی کڵاشینکۆف، تەقەیان لە بارهەڵگرەكانی نەوت كرد لە بیابانی دێرەزوور، كە تەنها زیانی ماددی لێكەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارەکان هەڕەشەیان لە شۆفێرانی بارهەڵگرەكان كرد، ئەگەر بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان ئەوە دەیانكوژن، و لە كاتی  رۆیشتنیان، دروشمی داعشس=یان دەوتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، دوای ئەوەی ئەو دوو چەکدارە تانکەکانیان کردە ئامانج، ئاگریان لە گۆمێکی نەوت ئەو ناوچەیە بەردا

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان