نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكات بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

هەولێر – نۆرس پرێس

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانسی جێگری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیانەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و  و جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو جەی دی ڤانس دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکەدا”.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها دەڵێت، “بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم کە پێکەوە کاربکەین بۆ زیاتر پتەوکردنی هاوبەشیمان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەمەریکا”.