ترەمپ خۆی بە ٤٧هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەركەوتنی خۆی بەسەر کامالا هاریس كاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند.
تا ئەو ساتەی ترەمپ لەبەردەم ئامادەبووانیدا سەرکەوت بۆ سەر ستەیجەكە، 267 كورسی بەدەستهێنابوو، لەکاتێکدا کامالا هاریسی ڕکابەرەکەی 214 كورسی بەدەستهێنابوو، بەمەش تەنها سێ كورسی ماوە بۆ بەدەستهێنانی 270 كۆشكی سپی.
لە وتارێکدا لە فلۆریدا بۆ لایەنگرانی رایگەیاند، ئەمشەو مێژوومان تۆماركرد و گەلی ئەمریکا کۆنترۆڵی وڵاتەکەی کردەوە.
راشیگەیاند، “ئێمە لە ویلایەتە دیارەکاندا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، لەنێویاندا پێنسیلڤانیا، نیڤادا و ئەلاسکا”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی نزیکەی 350 كورسی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستبهێنین.”
لە میانی وتارەکەیدا دۆناڵد ترەمپ ڕوونیکردەوە، “هیچ شەڕێک ناکەم، بەڵکو ڕایاندەگرم، ئێمەش سوپایەکی بەهێزمان دەوێت”.
ناوبراو لەسەر پرسی کۆچبەری و وتی، “مەرزەکان دادەخەین و کۆچی نایاسایی ڕادەگرین”.