تورکیا بۆردومانی گوندەواری عەین عیسا دەکات

عەین عیسا – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانیان بە چەکی قورس و مووشەک گوندەواری رۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسایان لە باکووری شاری رەقە، بۆردومان کرد.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە کە پێنج گولە ئاراستەی ئەو سایلۆیانە کراوە کە 1 کم لە ناوەندی شارۆچکەی عەین عیساوە دوورن.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، تۆپبارانی هەڕەمەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پچڕپچڕ دەستی پێکردووە و چەندین گولە هاوەن و تۆپ بەر میحوەرەکەی شارۆچکەکە کەوتن.

بەهۆی بۆردومانە یەک لەسەر یەکەکانی تورکیاوە، سایلۆکانی عەین عیسا لەکار راگیران.

رۆژی 9ی ئەیلوولیش، هاووڵاتییەکی مەدەنی خەڵکی گوندی ئەلخالیدیە لە رۆژئاوای عەین عیسا بە بۆردومانێکی تورکیا بۆ سەر گوندەکەیان، گیانی لەدەستدا.

شارۆچكەی عەین عیسا و گوندەكانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات و ناوچەكانی تری باكووری سوریا لە لایەن هێزەكانی توركیا و گروپە سەربەوانەوە بە شێوەیەکی بەردەوام روبەڕووی بۆردومان دەبنەوە.

ئامادەکردنی: گۆلستان محمد – داڕشتنەوەی: زانا ئەلعەلی