بەهۆی تەقینەوەی مینێكەوە لە دێرەزوور دوو برا گیانیان لەدەستدا

دێرەزوور- نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە دوو برا بەهۆی تەقینەوەی مینێک بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە، لە شارۆچکەیەکی باشووری دێرەزوور گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی “كەباجب”ی باشووری دێرەزوور ڕایگەیاند، مینێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی جوری “سۆنگ” لە نزیک بیابانی شارۆچکەکە تەقییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، خاوەنی ئۆتۆمبێلێلەكە دوای بارانبارین بەرەو کشتوکاڵکردن دەچوون، ومینێك تەقییەوە و دوو برا بە ناوەکانی “عەلا جمال”ی (٣٠ ساڵ) و “عەلی جەمال”ی (٣٢ ساڵ) گیانیان لەدەستداوە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان