وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: ڕژێمی سوریا ئامادە نییە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ڕێکبکەوێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، “ڕژێمی سوریا” ئامادە نییە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ڕێکبکەوێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕۆژنامەی “حوریەت”ی تورکی، فیدان ئامادەنەبوونی دیمەشقی ئاشکرا کرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریای سەر بە توركیا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا “دەیەوێت ڕژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆن چوارچێوەیەکی سیاسی دابمەزرێنن کە بتوانن لەسەری ڕێکبکەون لە ژینگەیەکی بێ ململانێدا” جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی “دیالۆگێکی ڕاستەقینە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ویستی ئێمە ئەوەیە کە ئەسەد لەگەڵ نەیارەکانیدا بگاتە ڕێککەوتن.”
فیدان راشیگەیاند “گرنگە ڕژێمی سوریا کەشێکی سەقامگیر بۆ گەلەکەی بڕەخسێنێت، شانبەشانی ئۆپۆزسیۆن”.